AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٥ ٠٦:٥٥

سەرۆک وەزیرانی عێراق:

بارەگاکانی حزبە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان چۆڵکراون

بارەگاکانی حزبە دژبەرەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان چۆڵکراون

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە " بارەگاکانی لایەنە دژبەرەکانی ئێران چۆڵکراون".

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی بە ڕۆژنامەی ( The National)ی وت "رێگا نادەین خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی وڵاتانی دراوسێ بەکار بھێندرێت، چونکە ئەوە بەرپرسیارێتییەکی دەستوورییە.

ڕاشیگەیاند: بارەگای لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران چۆلکراون و ھێزەکانی عێراقی چاودێری سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن".

ئەوەشی وت کە وەک حکوومەت خوازیاری ئەوەن کێشەکانیان بە دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ چارەسەر بکەن.

سودانی وت: "ئێمە توندوتیژی و ھەڕەشە رەت دەکەینەوە، دەتوانین وەڵام بدەینەوە بەڵام پێمان باشە ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بگرینە بەر."

News ID 47459

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha